توركیا داوای رادەستكردن یان لەناوبردنی بنكەكانی ئەمریكا لە سوریا دەكات

02:40 - 08/01/2019
کوردستان

مەرجەكەی توركیا لە بەرامبەر داواكەی ئەمریكایە بۆ پاراستنی یەكینەكانی پاراستنی گەل

لە بەرامبەر پێشنیارێكی ئەمریكا بۆ پاراستنی یەكینەكانی پاراستنی گەل، توركیا مەرجی رادەستكردن یان لەناوبردنی بنكەكانی ئەمریكا لەسوریا دەكات.

 رۆژنامەی حوڕییەتی توركیا بە مانشێتی گەورە نوسیویەتی لەناوی بەرن یان رادەستی بكەن، كە ئاماژەیە بۆ راستكردنی 22 بنكەی سەربازی ئەمریكا لەسوریا بەهێزەكانی توركیا، حوڕییەت لەزاری بەرپرسانی توركیاوە بڵاوی كردوەتەوە، توركیا رازی نابێت ئەمریكا ئەو بنكە سەربازیانەی لە سوریا هەیەتی لەپاش كشانەوەی رادەستی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە بكرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش بڵاوی كردوەتەوە، لەمیانی گفتوگۆگانی توركیاو ئەمریكا بەرپرسانی ئەو وڵاتە داوایان لە جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كردوە لەكاتی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا بنكەكانیان رادەستی توركیا بكەن یان لەناویان بەرن، كە ئەم داوایەی توركیاش لەمپەڕ لەبەردەم كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دروست دەكات.

2681 جار خوێندراوەتەوە