نامەیەكی لەیلا گوڤەن بۆ دایكی كۆچكردوویی بڵاودەبێتەوە

02:28 - 08/01/2019
کوردستان

لەیلا گوڤەن: جگە لە كاتی مردنی دایكم لە كاتی مردنی باوكیشمدا من هەر لە زیندان بووم
لەیلا گوڤەن: دایكە منیش وەك تۆ ناحەقیم قبوڵ نەكردوە

نامەیەكی لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری مانگرتوی هەدەپە لە زیندانەوە بۆ دایكی كۆچكردوی بڵاودەبێتەوە و لە نامەكەیدا دەڵێت: جگە لە كاتی مردنی دایكی لە كاتی مردنی باوكیشیدا هەر لە زیندان بووە.

لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە ماوەی 61 رۆژە لە زیندانی ئامەد لە دژی هەڵسوكەوتی دەسەڵاتدارانی توركیا دژ بە سەركردەو ئەندامانی پارتە كوردیەكان مانی لە خوارن گرتوەو لە چەند رۆژی رابردوشدا لە كاتێكدا لە زینداندا بوو دایكی گیانی لەدەستدا.

میدیاكانی توركیا نامەیەكی گوڤەنیان بۆ دایكی بڵاوكردوەتەوە، كە نوسیویەتی: جگە لە كاتی مردنی دایكی لە كاتی مردنی باوكیشیدا هەر لە زیندان بووە، نوسیویشیەتی: وەك دایكی هەمیشە نەیتوانیوە نادادپەروەری قبوڵ بكات.

لە كۆتای نامەكەیدا گوڤەن جەختیكردوەتەوە، ئەو هەڵسوكەوتانەی دایكی دژ بە ستەم فێری كردون, زۆر بە قیمەتن و مانگرتن و خەباتی ئەمڕۆشی لە دژی هەڵسوكەوتە خراپەكانی دەسەڵاتدارنی توركیایە بەردەوام دەبێت.

231 جار خوێندراوەتەوە