تەکنیکێکی نوێ چارەسەری ئیفلیجبونی لایەکی دەموچاو دەکات

10:54 - 08/01/2019
تەندروستی

گرووپێک لە توێژەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان تەکنیکێکی نوێیان بۆ چارەسەرکردنی ئیفلیجبونی لایەکی دەموچاو داهێنا.

تەکنیکە نوێکە پێکهاتووە لە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی دوو جەمسەر، کە سارد و گەرمە(موجەب و سالب)، لەو لایەی دەموچاو دەچێنرێت، کە ئیفلیج بووە، پاشان لە ڕێگەی تەزووی کارەباییەوە تەکنیکەکە کاردەکات و دەبێتە جوڵانی لا لەکارکەوتوەکە.

توێژەران، لە کۆلێژی پزیشكی لە زانکۆی هارفاردی ئەمریکا سەرەتا توێژینەوەکەیان لەسەر مشك ئەنجامدا، بەچاندنی تەکنیکە ئەلیکترۆنیەکە لەو لایەیی کە ئیفلیج بوە و دواتر لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە لا لەکارکەوتوەکە وردە وردە دەتوانرێت بجوڵرێت.

توێژەران لە ئێستادا سەرقاڵن بە داهێنانی تەکنیکی بچوکتر و زیاتر، تاوەکو بتوانرێت بە بەردەوامی بەکاربهێنرێت و سودی لێ وەربگیرێت ، چونکە نەخۆش کاتێک توشی ئیفلیجبوونی لایەکی دەموچاو دەبێت، رووبەروی دەروونییەکی رووخاو دەبێتە و ناتوانێت تێکەڵی کۆمەڵگا بێت لەبەر ئەوەی شێوازی دەموچاوی تێکدەچێت.

188 جار خوێندراوەتەوە