تەندروستی سلێمانی رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە پەتای ئەنفلۆنزا بڵاودەكاتەوە

10:32 - 08/01/2019
تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی چەند رێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە پەتای ئەنفلۆنزا بڵاودەكاتەوەو داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات پشتگوێی ئه‌و رێنمایانه‌ نه‌خه‌ن.

رێنماییەكان؛

 

1- پەتای ئەنفلۆنزا، نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیەو دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆ ئەندامی هەناسە.


2- نیشانەكانی پەتای ئەنفلۆنزا، تا، سەرئێشە، كۆكەو پژمە، ئاو هاتنە خوارەوە بە لوتدا، ئازاری ماسولكە، دڵ تێكەهەڵهاتن، هەوكردنی قوڕگ.


3- پەتای ئەنفلۆنزا، لە رێگای تێكەڵاوی نزیك و تەوقەكردن و بەركەوتنی دڵۆپ و پرشی كۆكەو پژمەی نەخۆش بەدەم و دەست لووت دەگوازرێتەوە.


4- یه‌كێك له‌ رێگاكانی خۆپاراستن له‌ په‌تای ئه‌نفلۆنزا، له‌كاتی كۆكه‌و پژمه‌دا پێویسته‌ ده‌م و لوت به‌ كلینێكس دابپۆشرێت.


5- زوو زوو ده‌سته‌كان به‌ ئاوو سابوون بشۆردرێت.


6- رێنماییی منداڵەكان بكرێت كلینێكسی به‌كارهاتوو بخه‌نه‌  ناو سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌وه‌.


7- دوور بكه‌ره‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی كه‌لو په‌لی كه‌سانی تووشبوو.


8- به‌رده‌وام هه‌واگۆڕكێ له‌ ماڵو شوێنی نیشته‌جێبووندا بكه‌.


9- ژنانی دوو گیان، منداڵانی 6 مانگ بۆ 5 ساڵ، سه‌رو ته‌مه‌نی 65 ساڵ، ئه‌وه‌انه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر تێكه‌ڵی نه‌خۆش ده‌بن، باشتر وایه‌ ڤاكسینی كوتان به‌كاربهێنن.


10- كاتێك كه‌ نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزان به‌دیكرد، پشوو بده‌و شله‌مه‌نی گه‌رم بخۆره‌وه‌و سه‌ردانی نزیكترین دام و ده‌زگای ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رو رێنمایی پێویست.

398 جار خوێندراوەتەوە