بەرگی یەكەمو دوەمی كتێبی كێ سالە شێتی كوشت بڵاو كرایەوە

09:14 - 07/01/2019
هەمەڕەنگ
no

ڕۆمانی (كێ سالە شێتی كوشت) بەقەڵەمی نوسەری كورد عەلی كەریم ئەمڕۆ بەرگی یەكەمو دوەمی بڵاو كرایەوە ، بەرگی یەكەمی كتێبەكە كەئێستا لەگەڵ بەرگی دوەمدا بەشێوەیەكی جوانو شایستە پێكەوە چاپكراوەتەوە  

ڕۆمانی كێ سالەشێتی كوشت ڕۆمانێكە كەڕاستی ڕوداوەكانی شاری سلێمانی و گەرەكی حاجی حانی باس كردوە سالە شێتیش یەكێك بوە لەكەسایەتیەكانی ئەو گەڕەكەو شاری سلێمانی كە لەناو كتێبەكەكەدا كەسایەتی سەرەكی پێدراوە و نوسەرخۆشی لەناو ڕوداوەكانی ئەو سەردەمەدا بوە .

كتێبەكە بەگشتی باسی دۆخی ئەو كاتەی شاری سلێمانی دەكات و لەڕوی ئابوری سیاسی و كۆمەڵایەتی و چەندین كەسایەتی، كە لەكتێبەكەناویان هاتوە لەناوشاردا ژیاون بەتایبەتیش ئەو ماڵ و كەسایەتیانەی، كە لەگەڕەكی حاجی حان بون لەوانەش فەیلەسوفی گەڕەكی حاجی حان خاڵەبلەی  جاو و نەنە داروجان وحاجی حەڵواچی و وەستا گورونی قەساب و كەریم پاڵەوانی شاگردی  وەسمە بەرەڵا هەمو ئەمانە لەم كتێبەدا دەوری خۆیان هەیەو باس لەژیانو گوزەرانیان دەكات. 

جگە لەوەش هۆمەربەگی مەعاونیش ئەمیش بەڵایەك بوە بۆ گیانی سالە شێتو ئەو خەڵكەی گەڕەكی حاجی حان، كەریم عەلی نوسەری كتێبی كێ سالەشێتی كوشت لەساڵی1935لەگەڕەكی حاجی حانی شاری سلێمانی لەدایك بوەو لەساڵێ‌ 1960وە بۆخوێندن چوەتە دەەروەی وڵات و لەساڵی 1966 دكتۆرای لەجوگرافیادا هێناوە.

دواتر گەڕاوەتەوە عێراق و لەساڵی 1980 بەیەكجاری سلێمانی جێهێشتوە، عەلی كەریم جگە لەوەی نوسەرێكی باش بوە چەندین هۆنراوەی هەجوجیش هەیە تائێستا بڵاو نەكراوەنەتەوە، لە7/1/2017 لەشاری لەمۆسكۆی پایتەختی ڕوسیا گیانی لەدەستداوەو هەرلەوێش بەخاك سپێردراوە مەریوان كەریم ی برای نوسەر تیشكێك دەخاتە سەر ژیانی نوسەرو كتێبەكەش   

513 جار خوێندراوەتەوە