دۆناڵد ترەمپ: بەخێراییەكی گونجاو سوریا جێدەهێڵین

08:49 - 07/01/2019
جیهان

دۆناڵد ترەمپ رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بە شكستخواردو ناودەبات 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەواڵێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لەبارەی دواخستنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا بەدرۆ دەخاتەوە و رایدەگەیەنێت، بەخێراییەكی گونجاو لەو وڵاتە دەكشێینەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین تویتیدا رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی بەشكستخوارد و ناوبردو رایگەیاند: ئەو رۆژنامەیە راپۆرتە هەواڵێكی ناراستی لەبارەی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا بڵاوكردوەتەوە.

پێشتر رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا پێشنیاری كردوە، كە كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا بۆ ماوەی چەندمانگێك یاخود چەند ساڵێك دوابخرێت.

سەبارەت بەكشانەوە ی هێزەكانیشیان لە سوریا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: بەخێراییەكەی گونجاو سوریا جێدەهێڵن، لەهەمانكاتدا بەردەوام  دەبن لە شەری دژی داعش و هەموو ئەوكارانەش دەكەن كە پێویستە بكرێت.

579 جار خوێندراوەتەوە