ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانە لە نێوان عێراق و ئێراندا دەگاتە 11 ملیار دۆلار

05:39 - 07/01/2019
ئابوری

سكرتێری لیژنەی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكانی ئێران و عێراق و سوریا ڕایدەگەیەنێت، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراقدا ساڵانە دەگاتە 11 ملیار دۆلار. 

حەسەن دانایی فەڕ، باڵیۆزی پێشوی ئێران لە عێراق و سكرتێری لیژنەی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوریەكانی ئێران و عێراق و سوریا لە میانی كۆبونەوەیەكی كەرتی گشتیی و كەرتی تایبەت لە شاری سنە ڕایگەیاند: لە ساڵی رابردودا بەبەهای 6 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەبواری كاڵا نا نەوتییەكان لەگەڵ عێراق ئەنجامدراوە و پێشبینیش دەكرێت لەم ساڵدا بەڕێژەی % 35 ئاستەكەی بەرزبكرێتەوە و بگاتە زیاتر لە 8 ملیار دۆلار.

 دانایی فەڕ ئاماژەی بەوەشكرد، لە بواری وزەش، ئێران 1200 مێگاوات كارەبا بە عێراق دەفرۆشێت و لە ئێستاشدا دانوستانەكان لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان بەردەوامە بۆ زیادكردنی ئەو ڕێژەیە، ئەوە سەرباری ئەوەی ئێران ساڵانە 25ملیۆن مەتر دوجا غاز هەناردەی عێراق دەكات و بەو پێیەش ئاستی هەناردەكردنی وزە بۆ عێراق ساڵانە دەگاتە 3ملیارو 500 ملیۆن دۆلار.    

139 جار خوێندراوەتەوە