وێنەی کچەکەی ترەمپ لەگەڵ خۆشەویستەکەی لە کۆشکی سپی بڵاودەبێتەوە

02:27 - 06/01/2019
هەمەڕەنگ

 کچەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نوێترین وێنەی خۆی و خۆشەویستەکەی بڵاودەکاتەوە.

تیفانی دۆناڵد ترەمپ نوێترین وێنەی خۆی و خۆشەویستەکەی کە بەڕەگەز عەرەبە و لە کۆشکی سپی گرتوویانە،  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.

بەپێی زانیاریاییەکانی گۆڤاری بیبول، 13 کانونی یەکەمی ساڵی2018، مایکل پاوڵ سەردانی تیفانی ترەمپ دەکات لە کۆشکی سپی و لەوێدا لە ژووری سور کە تایبەتە بە ژووری خێزانی وێنە دەگرن.

تیفانی ترەمپ لە یانەی شەوانە لە دورگەی میکونوس لە یۆنان چاوی بە مایکل پاوڵ دەکەوێت و دەبنە خۆشەویستی یەکتر.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی نیویۆرک پۆست، مایکڵ پاوڵ بە ڕەگەز عەرەبە و لە نەیجیریا دەژی و پیشەکەی بەڕێوەبردنی چەند کۆمپانیایەکی وەک SCOA و ئۆتۆمبێلە.

تیفانی لە دوەم ژنی دۆناڵد ترەمپە و لە ئێستادا بۆ یاسا دەخوێنێت لە زانکۆی جۆرج تاون و لە بۆنە فەرمی و تایبەتەکاندا لەگەڵ باوکیدا زۆر دەرناکەوێت.

24287 جار خوێندراوەتەوە