منداڵێکی تەمەن 14 مانگ یاری سکۆتەر دەکات

11:09 - 06/01/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی بوێری منداڵێکی چینی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هاوڵاتییان توشی شۆک دەکات.

 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن 14 مانگی چینی بەردەوام یاری سکۆتەر دەکات .

 

دایکەکەشی دەڵێت، منداڵەکەی لە تەمەنی 10 مانگییەوە توانی بەرێگدا بڕوات و لە ئێستاشدا یاری سکۆتەر دەکات.

 

 ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە، گەنجەکان هەندێ کات بە ترسەوە یاری سکۆتەر دەکەن بۆ ئەوەی نەکەون، بەڵام ئەم منداڵە بەو تەمەنە بچوکەوە دەتوانێت بە بەردەوام یاری سکۆتەر بکات.

2338 جار خوێندراوەتەوە