بەمنزیکانە تۆڕی ئینتەرنێتی 5G بەردەست دەبێت

09:57 - 06/01/2019
زانستی

 کۆمپانیا زەبەلاحەکانی سەر بە پەیوەندییەکان لە روسیا، جێبەجێکردنی پرۆژەی داهێنانێک بۆ خێراتر کردنی تۆڕی ئینتەرنێتیان راگەیاند.

لە روسیا، کۆمپانیاکانی "MTS" و"Megafon" و"Beeline" و"Tele2" کە گەورەترین کۆمپانیای بەشی پەیوەندییەکان و تۆڕەکانن، بەهاوبەشی لەگەڵ یەکتر کاریان کردووە بۆ داهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتی 5G لەنەوەی پێنجەم، بە تێچووی ملیارێک و 100 ملیۆن دۆلار.

شارەزایانی بواری تەکنەلۆجیا روونیدەکەنەوە، کۆمپانیاکان سەرکەوتوو دەبن لە جێبەجێ کردنی پرۆژەکە، بەتایبەت کە شارەزایی گەورەیان هەیە لە بواری شەپۆلەکانی ( کارەبا و موگناتیسی و مایکرۆوەیڤ) و هەموو تۆڕەکان .

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی دەزگای راگەیاندنی روسیا، جەختکراوەتەوە تۆڕی ئینتەرنێتی 5G لە هەندێک ناوچەی مۆسکۆ بەردەستدەبێت و پاشان پێشنیاز کراوە، تەکنیکە نوێیە بنێردرێتە ناوچەکانی دیکەی جیهان.



4450 جار خوێندراوەتەوە