كەشناسی هەرێم: لە سبەینێوە بارینی باران و بەفر دەستپێدەكاتەوە

08:55 - 05/01/2019
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێـت: لە سبەینێوە كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بارینی باران و بەفر دەستپێدەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندوە, لە سبەینێ رۆژی یەكشەممەوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارینی نمە باران, لە كاتەكانی شەویشدا بەفربارینی كەم لە ناوچە شاخاویەكان دەسپێدەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە, بۆ سبەینێ لە هەندێك لە ناوچەكانی سلێمانی و دهۆك پلەی گەرمی بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە و بەرزترین پلەش 10 پلە دەبێت, لە هەولێرو كەركوكیش لە هەندێك ناوچە پلەی گەرما بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە.

لە 24 كاتژمێری رابردودا نزمترین پلەی گەرما لە شارۆچكەی كانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆك بوە كە 4 پلە ژێر سفری سیلیزی بوەو زۆرترین بڕی باران بارینیش لەوەرزی بارانباریندا تا ئێستا لە قەزای مێرگەسۆر بوە كە زیاتر بوە لە هەزار ملیم.

10833 جار خوێندراوەتەوە