ژاپۆن: 278 كیلۆ ماسی تونا بە 3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

12:40 - 05/01/2019
هەمەڕەنگ

ژاپۆن: ماسی تونە كیلۆی بە 88 دۆلارەو لە كۆتایی ساڵ بە زیاتر لە 200 دۆلار دەفرۆشرێت

 
لە فرۆشتنێكی ئاشكرا لەبازاڕی ماسیفرۆشان لەتۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن، بڕی 278 كیلۆ ماسی زۆر گەورەی تونا بە 3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

ئەمە یەكەم فرۆشتنی ئاشكرای ماسییە لەوەتەی بازاڕی ماسی تۆكیۆ گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی ئۆتەرفرەنت لەتۆكیۆ‌و ئەو بڕە ماسیە لەلایەن كۆمپانیای كیۆمورا كڕراوە كە خاوەنەكەی خاوەندارێتی چێشتخانە بەناوناوبانگەگانی زانمای سوشییە.

نرخی كیلۆیەك ماسی بەشێوەیەكی گشتی 88 دۆلارە بەڵام لەكۆتایی ساڵدا گران دەبێت‌و دەبێتە زیاتر لە 200 دۆلار بەتایبەتی لەناوچەكانی باكوری ژاپۆن.


4376 جار خوێندراوەتەوە