ببینە ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا چۆن سەما دەکات

08:26 - 05/01/2019
هەمەڕەنگ

گرتە ڤیدیۆیەکی کۆنی بچوکترین ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بڵاودەبێتەوە و زۆرترین هەواداری دەبێت.

ئەلکسەندریا ئوکاسیو کورتیز تەمەن 29 ساڵان ، کە بچوکترن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکایە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتە ڤیدیۆیەکی تەمەنی لاوی بڵاودەبێتەوە کە تێیدا سەما دەکات لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا.

ئەلکسەندریا ئوکاسیو کورتیز کاتێک خوێندکار بووە، سەمای فیلمی The Breakfast Club دووبارە کردۆتەوەو و  لە ئێستادا گرتە ڤیدیۆکەی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە و هەوادارانی دەستخۆشییان لێکردوە.

لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە، ئەلکسەندریا ئوکاسیو کورتیز لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی هیل دەڵێت "  خۆزگە یەکێک بوومایە لەوانەی کە بەهۆی سەماوە ناو ناوبانگیان دەرکردووە " .



1585 جار خوێندراوەتەوە