فۆرن پۆلیسی: توركیا رووبەڕووی داعش نابێتەوە لە سوریادا

08:35 - 03/01/2019
جیهان

فۆرن پۆلیسی: ئەردوغان ئەو بەڵێنەی جێبەجێناكات كە بەترمپی داوە
فۆرن پۆلیسی: شەڕی داعش كاری لەپێشنیەی حكومەتەكەی ئەردوغان نییە
فۆرن پۆلیسی: توركیا سەرنجی خستۆتە سەر دوژمنە سەرسەختەكەی كە شەڕڤانن

 

بەگوێرەی گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئەمریكی پشتبەستنی دۆناڵد ترەمپ بەسەرۆكی توركیا بۆئەوەی شەڕی گروپە توندڕەوەكان بكات بژارەیەكی دروست نییە‌و  لەراپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە ، پشیبەستن بەئەنقەرە بۆ كۆتاییهێنان بە توندڕەوەكان لەشوێنی خویدا نییەو ئەردوغان ئەو بەڵێنەی بۆ جێبەجێناكرێت كە بەترمپی داوە. ئەمە لەكاتێكدا  كاتێك، سەرۆكی ئەمریكا، بڕیاریدا هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریا بكشێنێتەوە، رایگەیاندبوو، بۆ روبەڕوبونەوەی داعش لەسوریادا، پشت بەتوركیا دەبەسێت.

لەراپۆرتێكداگۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئەمریكا بڵاویكردەوە، راسپاردنی حكومەتی ئەنقەرە لەلایەن ئەمریكاوە، بۆ گرتنەئەستۆی شەڕی دژی داعش، پێشكەشكردنی دەرفەتێكی كراوەیە بۆ رێكخراوە توندڕەوەكان، تا ریزەكانی خۆیان رێكبخەنەوەو سەرلەنوێ بێنەوە مەیدانەكانی روبەڕوبونەوە.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، لەسوریادا، لەناكاو بوو، تەنانەت بۆ بەرپرسانی كۆشكی سپی، چونكە پێشتر راوێژكاری ئاسایشی ئەمریكا رایگەیاندبوو، هێزەكانی ئەمریكا تا دەرچوونی ئێرانییەكان لەسوریادا دەمێنێتەوە.

گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئەمریكا، ئەوەشی خستۆتەڕوو، سەرەڕای ئەو بەڵێنەی توركیا، بۆ كۆتایهێنان بەپاشماوەكانی داعش، بەڵام توركیا چەند جارێك دوو دڵ بووە لەوەی راستەوخۆ شەڕی داعش بكات، لەبری ئەوە سەرنجی سەرەكی خستۆوەتە سەر دوژمنە سەرسەختەكەی كە شەڕڤانە كوردەكانن.

گۆڤارەكە ئاماژەی بەوەكردوە توركیا ساڵانێكە یارییەكی دووسەرە دەكات، ئامانجی سەرەكی ئەردوغانیش، ئەوەیە رێگە نەدات كوردەكان گەشە بكەن لەباكوری سوریاو بەسنورەكانی توركیادا بڵاونەبنەوە.
بەگوێرەی گۆڤارە ئەمریكییەكە، كۆتایهێنان بەداعش لەسوریادا، لەناوبردنی تۆڕەكانیان لەنێوخۆی توركیادا، كاری لەپێشنیەی حكومەتەكەی ئەردوغان نییەو ئەنقەرە بە پلەی دووەم بیری لێدەكاتەوە.

ئەو تێڕوانینە بۆ كاری لەپێشینەی توركیا، زمینەی بۆ داعش رەخساندوە، ژێرخانێكی باش بۆ خۆی لەتوركیا دروست بكات، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریادا، كۆتوبەندی سەر ملی داعش دەكاتەوەو زیانی زۆریش بەسەربازە توركەكان‌و خەڵكی سڤیلی ئەو وڵاتەش دەگەیەنن.

لەراپۆرتەكەدا هاتووە، داعش توركیای كردۆتە بنكەی پاڵپشتی پشتەوە، بۆ شەڕی سوریا، بەكشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا، داعش بەئاسانی دەتوانێت سنورەكانی نێوان سوریا‌و توركیا ببڕێت‌و پەرە بەكردە توندوتیژەییەكانی بدات.

گۆڤارەكە دەڵێت: پێویستە توركیا داعش وەك دوژمنێك تەماشا بكات و لەناوی ببات، بەڵام هاوكێشە سیاسی‌و سەربازییەكان لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر ئاڵۆزن، دوژمنی دوژمن، وەك دۆست تەماشا دەكرێت، ئەوەش واتای ئەوەیە، ئەنقەرە سوودمەندە لەداعش، چونكە دوژمنی شەڕڤانە كوردەكانن.

209 جار خوێندراوەتەوە