دۆناڵد ترەمپ: لەدوای كشانەوەمان لەسوریا دەمانەوێت كوردەكان بپارێزین

10:33 - 02/01/2019
کوردستان

دۆناڵد ترەمپ: وادەی چوار مانگمان دیاری نەكردوە بۆ كشانەوەی سەربازەكانمان لەسوریا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت لەدوای كشانەوەی سەربازانی وڵاتەكەی لەسوریا كوردەكانی رۆژئاوا دەپارێزن ‌و رەتیشیدەكاتەوە چەند مانگێكی بۆ پرۆسەی پاشەكردنەكە دانابێت.

ئەمشەو لەمیانی كۆبونەوەی كابینەی ئیدارەكەی، ترەمپ وتی، واشنتۆن دەیەوێت كوردەكان بپارێزێت لەبارێكیشدا ئەگەر لە سوریا بكشێنەوە.

لەبارەی ئەو زانیارییانەی پێشتر رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردبوەوە بەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەماوەی چوارمانگدا لەسوریا دەكشێنەوە.

سەرۆكی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە ئەو وادەیەی دیاریكردبێت بۆ پرۆسەی پاشەكشەكردنەكە.

 ئاماژەی بەوەشدا، روسیا ‌و ئێران دڵخۆشنین بەكشانەوەی سەربازەكانی وڵاتەكەی.

رۆژی 19ی كانونی یەكەمی رابوردو، لەبڕیارێكی چاوەڕواننەكراودا، ترەمپ كشانەوەی سەربازەكانی ئەمریكای لەسوریا راگەیاند‌و چەند رۆژێكیش لەمەوبەر باسی لەوەكرد كە پرۆسەكە بەشێوەیەكی لەسەرخۆ دەبێت.

987 جار خوێندراوەتەوە