نیویۆ‌ركییه‌كان سه‌ری ساڵی نوێیان به‌ چوونه‌ ده‌ریاوه‌ پیرۆز كرد.

06:28 - 02/01/2019
گەلەری

خەڵکی نیویۆرک بەمەبەستی جێبەجێکردنی دابونەریتی ١٠٠ ساڵەی خۆیان لە مەراسیمەکانی سەری ساڵدا، بەسەدان کەسیان لە دوورگەی کۆنی، چوونە زەریای ئەتلەسیەوە.

لە مەراسیمێکدا کە پۆلار بیر کلەب لە دوورگەی کۆنی لە برۆکلین رێکی خستبوو، بە سەدان کەس کە هەندێکیان جلوبەرگی بابانوئێلیان پۆشی بوو، بەچوونە نێو زەریای تەتڵەسیەوە پێشوازیان لە سەری ساڵی تازە کرد.

بەشداربووان پێش چالاکییەکە بە کۆمەڵ لە کەنار زەریا کۆبوونەوە و دوای سەما کردن و وێنە گرتن لەگەڵ دەستپێکی ساتەکانی سەری ساڵی تازەدا، بە کۆمەڵ خۆیام فڕێدایە نێو زەریای ئەتڵەسییەوە.

208 جار خوێندراوەتەوە