مایك پۆمپیۆ: بەردەوام دەبین لە رووبەرووبوونەوەی داعش و ئێران

04:44 - 02/01/2019
جیهان

مایك پۆمپیۆ: كشانەوەی هێزەكانمان كاریگەریی لەسەر پشتیوانیی ئیسرائیل نابێت

بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە و تەئكیدیان كردەوە لە بەردەوامیی هەوڵەكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و پێشێلكارییەكانی ئێران لە ناوچەكە.


بنیامین ناتانیاهۆ، لە چاوپێكەوتنێكی كراوەدا ستایشی پاڵپشی و روڵی ئەمریكای كرد بۆ وڵاتەكەی و رایگەیاند كە تاووتوێی هەماهەنگیی فرەلایەنی نێوان تەلئەبیب و واشنتۆن دەكەن. 

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەكرد كە هەوڵەكانیان چڕدەكەنەوە بۆ رێگریكردن لە پێشێلكارییەكانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هاوكات مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، وتی: بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا بە هیچ جۆرێك كاریگەریی لەسەر لایەنە هاوبەشەكانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا نابێت.

پۆمپیۆ دەڵێت: هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی داعش و هەوڵەكانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی پێشێلكارییەكانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبن ‌و پابەند دەبن بە پارێزگاریكردن لە سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمنیەتی ئیسرائیل.

215 جار خوێندراوەتەوە