نرخی ئه‌مپێره‌كانی كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ كۆتا مانگی ساڵی رابردوو دیاریكرا

11:43 - 02/01/2019
ئابوری

نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لە سلێمانى بۆ کۆتا مانگى ساڵى 2018 دیارى کرا، کە لە نێوان 10 هەزار دینار بۆ 11 هەزار دینار دەبێت.


سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: بۆ مانگی دوازدە نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە 42 دینار دیاریكراوه‌.

 

وتیشی، موەلیدەكان بەتێكڕایی لەنێوان 240 بۆ 255 كاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە لە نێوان 10 بۆ 11 هەزار دینار دەبێت، كە بەپێی كاركردنی موەلیدەكان نرخی ئەمپێرێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیکە جیاوازە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ئاماژەى بەوەشکرد، بۆ یەکەم مانگى ساڵى 2019 بەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان رۆژانە لە كاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00شەو ده‌بێت، هه‌وه‌ها بەیانیان كاتژمێر 7:00ى بەیانی دەبێت، لەو كاتانەدا، کە كارەبای نیشتیمانی نەبوو، مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن.

 

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، رۆژانی هەینی و پشوەكان موەلیدەكان بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە كاتژمێر 12ی نیوەڕوان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن.

3293 جار خوێندراوەتەوە