شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ له‌ هه‌رێمی كوردستان

04:55 - 01/01/2019
گەلەری

شه‌وی رابردوو ھەرێمی کوردستان وەکو ھەموو جیھان چووە ساڵی نوێوە و بەم بۆنەیەوە تا درەنگانی شەو چەندین کەس لە شارە گەورەکانی ھەرێم له‌ نێویاندا لە سلێمانی چاوەڕوانیی ھاتنی یەکەم خولەکەکانی ساڵی 2019 بوون.

 

هه‌روه‌ها لەنێو شاری ھەولێر بەتایبەت لە ناو بازاڕ و لە نزیک قەڵا مێژووییەکەی ھەولێر و مۆڵە گەورەکانی بە ھەزاران کەس لەگەڵ ئەوەی چاوییان لە چرکەکانی کاتژمێرەکان بوون، چاویشیان لە یارییە ئاگرینەکان دەکرد، کە دەچوون بە ئاسمانا و بەدەم خۆشی و کەیفەوە ئومێدییان دەخواست ساڵی 2019 زۆر جیاوازبێت لە ساڵی 2018 کە بەقسەی ھاوڵاتییانی ھەرێم ساڵی نەھامەتی بوو بەھۆی قەیرانی دارایی و چەندین کێشەی دیکە.


888 جار خوێندراوەتەوە