هواوی مۆبایلی وای 7 پرایمی خستە بازاڕەوە

09:10 - 01/01/2019
زانستی

کۆمپانیای هواوی چینی مۆبایلی وای 7 پرایمی خستە بازاڕەوە.


کۆمپانیای هواوی چینی بەدەر لەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر مۆبایلی هۆنۆر ڤیو 20 ئاشكرا کرد، سەر لەنوێ نوێترین مۆبایلی خۆی راگەیاند ، بەمەش بۆتە رکابەرێکی گەورەی ئایفۆن  و گالاکسی و جۆرەکانی دیکەی مۆبایل.

 

مۆبایلە نوێکەی هواوی ناوی وای 7 پرایمە و کەوتۆتە بازاڕەکانی وڵاتی ڤێتنام بە نرخی 169 دۆلاری ئەمریکییە و رەنگەکانی گۆڵدی و رەش و شینە.

 

پێگەی تایمز ناو نیوز بڵاویدەکاتەوە، مۆبایلی وای 7 پرایم پانی شاشەکەی 6.2 ئینجە بە کوالێتی بەرز و خێرای تەکنیکی 1.8 گێگا هێرتزە لە جۆری کوالکۆم سنابدراگون 450.

 

کامێرای پێشەوە 16 مێگا پێکسڵە و توانای خەزنکردنی داتاو زانیاری 512 گێگا بایتە، بە سیستمی ئەندرۆید8.1 کاردەکات لە چەند خولەکێکی کەمدا پڕ شەحن دەبێت.

 

کۆلپانیای هواوی روونیدەکاتەوە کە لە چەند رۆژی دهااتوودا دەخرێتە بازاڕەکانی هەموو جیهان و پڕ فرۆشترین دەبێت.

 

2605 جار خوێندراوەتەوە