توركیا دەستبەرداری هێرشكردنە سەر مەنبەج دەبێت

10:45 - 30/12/2018
جیهان

ئاژانسی روسیا تودەی نوێترین دیمەنی ناو شارۆچكەی مەنبەجی بڵاوكردەوە
مەنبەج: یەپەگە و هەسەدە ئەركی ئاسایش و ئارامی شارۆچكەكەیان لە ئەستۆ گرتوە


سەرچاوەیەكی سەربازی رایدەگەیەنێت: توركیا دەستبەرداری هێرشكردنە سەر مەنبەج بوەو ئاژانسێكی روسیش نوێترین دیمەنی ناو شارۆچكەی مەنبەجی بڵاوكردەوە كە یەپەگە ئەركی ئاسایش و ئارامی شارۆچكەكەی لە ئەستۆ گرتوە.

ئاژانسی تاسی روسی لەسەر زاری سەرچاوەیەكی سەربازی و دبلۆماسی كە بێ ئەوەی هیچ زانیاریەكی تر لە بارەی سەرچاوەكەوە ئاشكرا بكات,  بڵاویكردوەتەوە, لە دوای ئەو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە رویداوە پێدەچێت توركیا دەستبەرداری هێرشكردنە سەر شارۆچكەی مەنبەج بوبێت لە رۆژئاوای روباری فورات.

 ئاماژەی بەوەشكردوە, ئەنقەرە تەنها دەستبەرداری هێرشكردنە سەر شارۆچكەی مەنبەج بوە ئەوەش دوای هاتنی هێزەكانی سوریا بۆ ناوچەكە بەڵام هێشتا دەستبەرداری هێرشی سەر رۆژهەڵاتی فورات نەبوە كە ئێستا لە ژێر دەستی هێزەكانی یەپەگەو هەسەدەدایە.

هاوكات, ئاژانسی روسیا تودەی نوێترین دیمەنی ناو شارۆچكەی مەنبەجی بڵاوكردەوە, كە یەپەگە ئەركی ئاسایش و ئارامی شارۆچكەكەی لە ئەستۆ گرتوە و رەوشی شارۆچكەكە وەك رۆژانی پێشوەو شەڕڤانان بە ناو شەقامەكانی مەنبەجدا بڵاوەیان پێكراوە.

7288 جار خوێندراوەتەوە