بەبڕیاری دادوەر ژنێك وەك تۆمەتباری ڕووداوەكەی چەمچەماڵ دەستگیركرا

04:34 - 26/12/2018
کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: ژنەكە دوای دەستگیركردنی گواستراوەتەوە بۆ گرتن گواستنەوەی سلێمانی

بە بڕیاری دادوەر، ژنێك وەك یەكێك لە تۆمەتبارانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی چەمچەماڵ دەستگیر كرا كەپێشتر وەك شاهید حاڵ دووجار بانگهێشتی دادگا كرابوو.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە KNN ڕاگەیاند: دوابەدوای دەستگیركردنی ژنەكە، گواستراوەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و لەنزیك ترین كاتدا دەست بە لێكۆڵینەوە دەكرێت لەگەڵی.

33569 جار خوێندراوەتەوە