دانانی روەکێک لەناو ماڵدا دەتپارێزێت لە تووشبون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە

12:52 - 26/12/2018
تەندروستی

دانانی روەکێک لەناو ماڵدا هەوا پاک دەکاتەوە لە مادە کوشندەکان و دەتپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.

زانایانی بۆماوەیی لە زانکۆی سیاتل لە واشنتۆن ئاشکرایدەکەن، دانانی یەکێک لە جۆرەکانی رووەکە خۆ هەڵواسەکان لە نێو ماڵدا، دەبێتە پاکبوونەوەی هەوا لەو ماددانەی کە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە .

زانایان روونیدەکەنەوە، رووەکەکە ناوی epipremnum  و بە خێرایی زیاددەکات و گەڵاکەی سەوزی تۆخە یاخود سەوز و سپیە.

 

لە ترشی ناوەکی ئەم رووەکەدا جینی "CYP2E1" هەیە کە بەرپرسە لە لەناوبردنی ئەو ماددە مەترسیدارە کوشندانەی پەیوەستن بۆ تووشبون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.

دەشڵێن ئەم رووەکە لەماوەی یەک هەفتەدا هەوای ژوورەکە پاک دەکاتەوەو هەر ماددیەکەی کوشندە هەبێت لەناوی دەبات.

 

7179 جار خوێندراوەتەوە