پۆلیسی سلێمانی زانیاری نوێ لەبارەی دۆسیەی سێوان قادر ئاشكرا دەكات

08:11 - 25/12/2018
کوردستان

دادگا كەسێكی تر لەسەر دۆسیەی سێوان بانگهێشت دەكات 
دوو مانگ لەمەوبەر سێوان لە توندوتیژی دژی ژنان سكاڵای لەدژی هاوسەرەكەی تۆماركردووە 
پۆلیسی سلێمانی: هاوسەرەكەی سێوان لەبەردەم دادگا تۆمەتەكانی رەتكردۆتەوە


KNN زانیاری نوێی لەبارەی دۆسیەی سێوان قادر ئاشكرادەكات، هاوسەری سێوان لەبەردەم پۆلیسدا رەتیكردۆتەوە ساتەوەختی ڕووداوەكە لەماڵەوە بوبێت،پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، دوو مانگ بەرلە ڕووداوەكە سێوان لە توندوتیژی ژنان سكاڵای لەسەر هاوسەرەكەی تۆماركردووە ئاشكراشیدەكات جگە لەهاوسەرەكەی كەسێكی تر دووجار بانگهێشتی دادگا كراوە، بەڵام نەچۆتە بەردەم دادگا .

لەدوای مردنی سێوان قادر، دایكی سێ منداڵەكەی چەمچەماڵ ئیتر خەڵكی كوردستان‌و هەردوو خێزان ‌و خانەوادەی سێوان و هاوسەرەكەی چاویان لەسەر دادگایە بۆیەكلایی بونەوەی ئەو دۆسیەیە 

لەسەركەوت ئەحمەدی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانیمان پرسی كێ لەسەر ئەم دۆسیە دەسگیركراوە؟

ئەی ئەو كەسە كێیە كەلەلایەن دادگاوە داواركراوە ؟

ئایا ئەو داواكراوە چۆتە بەردەم دادگا ئەی ئەگەر نەچوو چی ڕودەدات ؟

ئەو سكاڵایە كامە بوو سێوان دومانگ لەمەوبەر لەسەر هاوسەرەكەی تۆماریكردبوو 

ئەو گرتە ڤیدۆیانە كامانەن كەباسی دەكرێت؟ 

هاوسەرەكەی سێوە لەوتەی یەكەمیدا لەبەردەم پۆلیس وتی چی ؟ 

مانەوەی ئەو چەند ڕۆژەی لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی، بوو بە شاهیدێكی زیندوو لەسەر ڕووداوەكەو بە مردنیشی، دۆسیەكەی لەبەردەم پۆلیس و یاسادا بەكراوەیی هێشتەوە، ئێستا هەموو چاوەكان لەسەر پۆلیس و دادگان بۆ دەرخستنی هۆكاری راستەقینەی ڕووداوەكە.

هەرچەندە كەسوكاری سێوان سوورن لەسەر سەلماندنی وتەی كچە جوانەمەرگەكەیان و ئامادەن بەڵگەی نوێ و حاشا هەڵنەگر بۆ ڕایگشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بخەنەڕوو، بەڵام پۆلیس دەڵێت: ئەو كەسەی لەسەر ڕووداوەكە دەستگیركراوە كە هاوسەری سێوانە، نكوڵی لەو تۆمەتانە كردووە كە ئاڕاستەی كراون و دانی پێدا نەناون .

51923 جار خوێندراوەتەوە