وەزیری دەرەوەی توركیا: مانەوەی فەرەنسا لە رۆژهەڵاتی فورات بێ ئەنجام دەبێت

07:10 - 25/12/2018
کوردستان

مەولود چاوش ئۆغلۆ: كشانەوەی ئەمریكا لە سووریا دەبێت خزمەت بە یەپەگە نەكات

وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەینێت: ئەگەر حكومەتی پاریس لە رۆژهەڵاتی فورات بمێنێتەوە، ئەوا بۆ فەڕەنسا و بۆ یەپەگەش بێ ئەنجام دەبێت.

مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند, توركیا هێزی ئەوەی هەیە بە تەنها داعش لە سوریا كۆتای پێ بێنێت و كشانەوەی ئەمریكاش لە سووریا دەبێت خزمەت بە پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە)و یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) نەكات.

وتیشی: لە ماوەی رابردودا حكومەتی پاریس باسی لە مانەوەی خۆی كردوە لە رۆژهەڵاتی فورات, ئەگەر فەڕەنسا بۆ پارێزگاریكردن لە یەپەگە بمێنێتەوە، ئەوا بۆ فەڕەنسا و بۆ یەپەگەش بێ ئەنجام دەبێت و بە وتەی ئەو سودێكی نابێت.

راشیگەیاند: لەگەڵ واشنتۆن رێككەوتون لەسەر ئەوەی نەخشەڕێگای مەنبەج تەواوبكەن تا ئەوكاتەی ئەمریكا لە سووریا دەكشێتەوە.

467 جار خوێندراوەتەوە