پـۆلیسی سلێمانی: هاوسەری سێوان قادر نكۆڵی لە سوتاندنی ژن و منداڵەكانی دەكات

10:16 - 25/12/2018
کوردستان

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەدواداچوون لەسەر كەیسی سووتانی ژن و سێ منداڵەكەی قەزای چەمچەماڵ بەردەوامەو هاوسەری ژنەكەش تۆمەتەكان ڕەتدەكاتەوە.

 

سەركەوت ئەحمەد، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەوان چاوەڕێی ڕاپۆرتی لایەنە پەیوەندیدارەكانن لەسەر ئەم كەیسە.

 

دەشڵێت: پێشتر مێردەكەی چەند جارێك براوەتە بەردەم دادگاو لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا مێردەكەی نكوڵی دەكات لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەكرێن و دانی پێدا نەناون.

49061 جار خوێندراوەتەوە