گیراوەیەک خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات

01:21 - 23/12/2018
تەندروستی

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی هێلسی تایبەت بە هەواڵە تەندروستییەکان، خواردنەوەی گیراوەیەک دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و پەتا وەرزییەکان .

ئەنەناس و زەردەچەوە و لیمۆ لەگەڵ کۆمەڵێک مادەی کە تێکەڵ دەکرێت تا دەبێتە گیراوەیەک و پاشان 15 خولەک دایدەنێیت تاوە ماددەکان بەیەکەوە کارلێک دەکەن .

ئامادەکردنی گیراوەکە پێکدێت لە :

دوو کوپ لە هاڕاوەی ئەنەناسی تازە و 1/2 کەوچک بیبەری رەش لەگەڵ رەگی زەردەچەوە کە ٧ سانتیمەتر بێت و رەگی زەنجەبیل کە 25 ساننیتیمەتر بێت لەگەڵ لیمۆیەک و کەوچکێکی بچوک لە زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ دەکرێت، پاشان 15 خولەک دادەنرێت و ئنجا دەخورێتەوە.

سوودی ئەم گیراوە بوونی کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزاو ماددەی هیستامینە کە لە پێکهاتەیاندا هەیە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و دژی هەوکردن و نەخۆشی پەتا وەرزییەکانن.

3724 جار خوێندراوەتەوە