جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان وەفدی دانوستانی سەرپشك كرد درێژە بەگفتوگۆكانی بدات

08:06 - 22/12/2018
کوردستان

سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی: هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی گۆڕان لەخوارەوە بۆسەرەوە دەكرێت
سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: لیژنەكان دەستبەكار دەبن بۆ ئامادەكاری بەستنی كۆنفرانس
سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی: بۆهەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی گۆڕان بڕیاری دەستبەكاربونی لیژنەكان درا 


جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە و بڕیاریدا وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام بێت لە گفتوگۆكانی و لەسەر بنەمای ئەنجامی دانوستانەكان دواجار بزوتنەوەكە پرسی بەشداریكردن یاخود بون بە ئۆپۆزسیۆن یەكلادەكاتەوە، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانیش ئاشكرایدەكات، جێكردنەوەی داواكارییەكانی گۆڕان لەكارنامەی حكومەتدا بنەمای یەكەمە بۆ بڕیاردانی بزوتنەوەكە لە چونە حكومەت یان بوون بە ئۆپۆزسیۆن.

لەسەر دوو پرسی گرنگ، پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم و كۆنفرانسیە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەكە كۆبویەوە..

كۆبونەوەی جڤات نیشتیمانی ماوەی شەش كاتژمێر بەردەوام بوو، تێیدا گفتوگۆی چڕ و پڕ لەبارەی هەردوو پرسەكەوە كرا.

جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی دەڵێت: تەواوی ئەندامانی جڤات ڕای ڕاشكاوانەی خۆیان لەسەر بەشداریكردن ‌و نەكردنی گۆڕان لەحكومەتدا خستەڕوو، دواجار هەمو ئەندامانی جڤات ئەم بڕیارەیان پێ باشبوو. 

لەبارەی هەڵبژاردنە ناوخۆیەكانی گۆڕان سكرتێری جڤات دەڵێت : لەخواروە بۆسەروە هەڵبژدارن دەكەن ‌و لیژنەكانیش ئامادەكاریش بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی دەستبەكار دەبن.

بەدرێژاری شەش كاتژمێری كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی پشكی شێری گفتوگۆ و قسەكردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی لەسەر ئەوەبوو كە بزوتنەوەی گۆڕان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەنگاوەكانی داهاتوو بكات، ئەوەی زۆرینەی ئەندامانی جڤات تەئكیدیان لێكردۆتەوە، كە بزوتنەوەی گۆڕان  لەهەركوێ‌ بێت، شەڕی یەكەم و لەپێشینەی جێبەجێكردنی پاكێجەكانی چاكسازی دەبێت، كە تایبەتن بە باشكردنی بژێوی خەڵك و سەروەری یاسا و بونی هێزێكی نیشتیمانی یەكگرتو و چەسپاندنی دادپەروەی لە حكومرانیدا.

301 جار خوێندراوەتەوە