سلێمانی؛ لە سبەینێوە نرخی بەنزین بیست و پێنج دیناری تر كەمدەكرێتەوە

08:03 - 22/12/2018
ئابوری

دوای كۆبونەوەی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بڕیاردرا لە سبەینێوە نرخی بەنزین بیست و پێنج دیناری تر كەمبكرێتەوە.

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەكانی شاری سلێمانیدا كۆبویەوەو نرخی هەموو جۆرەكانی بەنزین لە وێستگەكانی سلێمانی تاوتوێكرا.

لە كۆبونەوەكەدا بڕیار درا لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەكانی سوتەمەنی نرخی بەنزین لە سبەینێوە بیست و پێنج دیناری تر كەمدەكرێتەوە.

پێشتریش چەند جارێكی تر دوای كۆبونەوەی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی نرخی بەنزین لە وێستگەكانی بەنزینی شارەكە كەمكرایەوە.

3145 جار خوێندراوەتەوە