راسپاردەكانی جڤاتی گشتی بۆ چونە ناو حكومەت‌و بە ئۆپۆزسیۆنبون ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی ده‌كرێت

09:12 - 20/12/2018
کوردستان

سەرۆكی جڤاتی گشتی: ئەگەر چاكسازی هەمە لایەنە بكرێت ئەگەری ئەوە هەیە بچینە حكومەت 
ئەگەر گۆڕان نەچووە حكومەت دەبێتە ئۆپۆزسیۆنێكی ئیجابی پشتگیری هەموو هەنگاوێكی چاكسازی دەكات

 

جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان راسپاردەكانی خۆی بۆ چونە ناو حكومەت ‌و بەئۆپۆزسیۆنبونی گۆڕانی ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانیكرد.

 

رۆژی شەممە بریاری لەبارەوە دەدرێت، سەرۆكی جڤاتی گشتی رایدەگەیەنێت، بڕیار لەبارەی هەر كامیكیانەوە بدرێت، گۆڕان پرۆژەی خۆی هەیە ئاشكرایدەكات، ئەگەر چاكسازی هەمەلایەنە بكرێت لە بواری سیاسی، ئابوری، هەموو سێكتەرەكانی حكومەت ‌و باشتركردنی ژیانی خەڵك، ئەوا ئەگەر بەشدرایكردن بەهێزترە.

ئەو زنجیرە كۆبونەوانەی، كە رۆژنی ڕابردوو لەگەڵ بزوتنەوی گۆڕان بەرێوەچوو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، بووە یەكێك لە تەوەرە سەرەكیەكانی كۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.

ئەندامانی جڤاتی گشتی پێشنیازی خۆیان لەسەر هەردوو ئەگەرەكە ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی كرد، كە ئەوانیش بەشداریكردن لە حكومەت یان بون بە ئۆپۆزسیۆنە.

سەرۆكی جڤاتی گشتی لەبارەی ڕاسپاردەی ئەم تەوەرەی كۆبونەوەكەوە وای وت.

هەمان پرسیارمان لەسەرۆكی جڤاتی گشتی كرد ئەگەر گۆڕان نەچووە ناو حكومەت بڕیارەكەی تری چی دەبێت ‌و چۆن دەبێت؟ 

هەموو ئەو بەرچاورونیانەی لەگفتوگۆ و دانوستانەكان لەگەڵ پارتی بۆیان دروست بوە، رۆژی شەممە لە كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا دەخرێتە ڕوو، دوابڕیاریش لای جڤاتی نیشتیمانی دەبێت، كە بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتەوە كار بۆ باشكردنی ژیانی خەڵك دەكات یان لە سەنگەری ئۆپۆزسیۆنەوە؟

817 جار خوێندراوەتەوە