سلێمانی؛ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە

09:49 - 20/12/2018
کوردستان

جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و پرسی پێكهێنانی حكومەت و چەند پرسێكی ناوخۆیی بزوتنەوەكە تاوتوێدەكات.

پەیامنێری KNNلە سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ كاتژمێر 10:00 جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەی كۆبونەوەكانی جڤات بۆ تاوتوێكردنی پرسی  پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.

 تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی جڤاتی گشتی تاوتوێكردنی پێكهێنان و راسپاردنی لیژنە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ بەستنی كۆنفراسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانە كە بڕیارە لە ساڵی داهاتو بەڕێوەبچێت.

 ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە KNNی راگەیاند: ئەوەی بەلای بزوتنەوەكەوە گرنگە هەڵسەنگاندی كارنامەی حكومەتی نوێیە, چونكە باشكردنی  ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم و موچەی فەرمانبەران و شەفافیەت لە داهاتی هەرێم دیدی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانە.

ئەمڕۆ جڤاتی گشتی راوێژ لە بارەی ئەو پرسانەوە دەكات و رۆژی شەممەش جڤاتی نیشتمانی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو پرسانە كۆدەبێتەوە.

363 جار خوێندراوەتەوە