هاوڵاتیان: گۆڕان لە حكومەت و ئۆپۆزسیۆن تاقیكراوتەوە لەهەركوێ‌ بێت نوێنەری راستەقینەی خەڵكە

09:19 - 16/12/2018
کوردستان

بۆچونی هاوڵاتیان لەسەر بڕیاری گۆڕان بۆ چونە ناو حكومەت یاخود بوون بە ئۆپۆزسیۆن

 

لەبارەی بەشداریكردنی گۆڕان لەحكومەت یان بون بە ئۆپۆزسیۆن هاوڵاتیان رای جیاوازییان هەیە، ژمارەیەك لە هاوڵاتیان پێیان باشە بچێتە حكومەت بەپێچەوانەشەوە ژمارەیەكی تر لە هاوڵاتیان پێیان باشە ببێتەوە بە ئۆپۆزسیۆن، بەشێكی تریش لە هاوڵاتیان دەڵێن، پێیانوایە گۆڕان نوێنەری راستەقینەی خەڵكە و لە حكومەت و ئۆپۆزسیۆنیش تاقیكراوەتەوە و لەهەركوێ‌ بێت لە پرەنسیپەكانی لا نادات.

هەرچەندە هێشتا بزوتنەوەی گۆڕان بریاری یەكلاكەرەوەی نەداوە بۆچونە ناوحكومەت یاخود بوونە ئۆپۆزسیۆن، چونكە ئەوەی گۆڕان چاوەڕێدەكات كارنامە و بەرنامەی ئەو حكومەتە نوێیە، كە چاوەرێدەكرێت لە چەند رۆژی داهاتودا دانوستانی لەبارەوە بكات. 

مام ئەنوەر پێنجوێنی تەمەنی 64 ساڵە ئەو ئوێمدی زۆری بەگۆڕان هەیە و دەڵێت باساحەكە چۆڵ نەكەن بۆ كەس، گۆڕان دەستێكی ئەمینە لە حكومەت. 

 ئەم پیاوە تەزبێح فرۆشێكی گەرۆكی ناوبازاڕە ئەو بە دونیایەك ئومێدە وە دەڵێت: گۆڕان نوێنەری راستە قیینەی خەڵكە، باشتر وایە لە حكومەتدا بێت.

بە پێچەوانەشەوە ژمارەیەكی تر لە هاوڵاتیان، پێیان باشە گۆڕان ببێت بە ئۆپۆزسیۆن.

108 جار خوێندراوەتەوە