هەڵسوڕاوێكی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان كۆچی دوایكرد

07:51 - 15/12/2018
کوردستان

مەریوان مەسۆیی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان بەنەخۆشیەكی كتوپڕ كۆچی دوایكرد 

هەڵسوڕاوێكی دیاری بزوزتنەوەی گۆڕان بەنەخۆشییەكی كتوپڕ كۆچی دوایكرد .


مەریوان مەسۆی هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لەتەمەنی پەنجا ساڵیدا بەنەخۆشییەكی كتوپڕكۆچی دوایكرد. 

یەكێك لەبراكانی مەسۆیی دەڵێت: شەوی ڕابردوو تادرەنگانێكی شەو وەك هەموو شەوانی تر لەگەڵ خێزان‌و منداڵەكانیدا قسەو گفتوگۆی كردووە بەڵام كەنوستووە بەیانی بەخەبەر نەهاتووە كاتێك دەچنە سەری دەیبەنە نەخۆشخانە دەزانن زۆر پێشترو لەكاتی خەودا جەڵدە لێداوەو مردوە.

مەریوان مەسۆیی یەكێك بووە لە هەڵسوڕاوەدیارەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، كە هەر لەسەرەتای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەسەرخستنی كاروبەرنامەكانی بزوتنەوەی گۆڕاندا. 

مەسۆیی دوای خۆی پێنج منداڵی بەجێهێشووە كە سێ كوڕو دوو كچن.

9863 جار خوێندراوەتەوە