شۆڕش حاجی: سەردانی وەفدی گۆڕان بۆ هەولێر لەسەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان بوە

03:23 - 13/12/2018
کوردستان

شۆڕش حاجی: لەگەڵ وەفدی باڵای پارتی جەختمان كردوەتەوە كە دەبێت ژیانی خەڵك چاكبكرێت
شۆڕش حاجی: بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان لەگەڵ هەموو لایەنێكدا ئامادەی گفتوگۆین


شۆڕش حاجی, ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە میانەی  دیداری ئەمڕۆی كەناڵی KNN رایدەگەیەنێت: سەردانی وەفدەكەی گۆڕان بۆ هەولێر لەسەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان بوە و لە كۆبونەوەشیاندا لەگەڵ وەفدی باڵای پارتی پاكێجی چاكسازی و بە نیشتمانیكردنی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێم و باشتر كردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك تەوەرەی سەرەكی گفتوگۆكانیان بوە.

دەشڵێت: بۆ چارەسەركدنی كێشەو گرفتەكان لەگەڵ هەموو لایەنێكدا ئامادەی گفتوگۆن و كێشەو گرفتیش لەهەر شوێنێك هەبێت رەخنەی لێدەگرن و هەوڵی چاكردنی دەدەن.

793 جار خوێندراوەتەوە