رانیە؛ لە هەڵمەتێكی خۆبەخشیدا دەرمان دەگەیەندرێتە گوندە دوورە دەستەكان

05:53 - 07/12/2018
تەندروستی

تیمێكی خۆبەخش كە لەچەند پەرستار و پزیشك و مامۆستایەك پێكهاتوون، دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەسەر گوندە دوورە دەستەكانی قەزای رانیە دابەش دەكەن.

 

هەڵمەتەكەش بۆماوەی دوو مانگ دەخایەنێت، سەرپەرشتیارانی تیمەكەش باس لەوە دەكەن، بەهۆی نەبوونی بنكەی تەندروستی و نەخۆشخانەوە لەو ناوچە دوورە دەستانە، هاوڵاتیان بەئەستەم دەستیان بە پزیشك و دەرمان دەگات.

312 جار خوێندراوەتەوە