فەرەنسا؛ بەهۆی مەترسی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان تاوەری ئیڤڵ و شەش مۆزەخانە دادەخرێن

03:33 - 07/12/2018
جیهان

بەهۆی مەترسی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان لە پاریسی پایتەخی فەرەنسا ڕۆژی شەممە تاوەری ئیڤل و شەش مۆزەخانەی ئەو شارە بەڕووی گەشتیاراندا دادەخرێن.

ئیدارەی تاوەری ئیڤل لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی مەترسی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان لەپاریس رۆژی شەممە تاوەرەكە بە رووی سەردانكەرەكانیدا دادەخرێت .

هەروەها میدیاكانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە بەهەمان هۆكار شەش مۆزەخانەش، كە دەكەونە سەرشەقامی شانزلیزێ‌ لە پاریس دادەخرێن. 

هەر لە چوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی بۆ بەرگرتن لە رووداوی نەخوازراو گیراونەتەبەر، پۆلیسی پاریس داوای لە خاوەن كۆگاكانی شەقامی شانزلیزێ‌ كردوە رۆژی شەممە  كۆگاكانیان دابخەن.

مەترسی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان لەپاریس لە كاتێكدایە، لە ژێرفشاری خۆپیشاندەراندا حكومەتی فەرەنسا بڕیاری زیادكردنی ریژەی باجی لەسەر سوتەمەنی هەڵوەشاندەوە.

هاوكات میدیاكانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە، لە خۆپیشاندانەكەی ئەم دواییەدا زیاترلە 700 خوێندكاردەستگیركراون.

614 جار خوێندراوەتەوە