نەتەوە یەكگرتوەكان پێشوازی لە دەستپێكردنی گفتوگۆی ئاشتی لە یەمەن دەكات

02:20 - 07/12/2018
جیهان

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز: پێویستە لایەنە بەشەڕهاتوەكان پشتیوانی لە هەوڵەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان بكەن

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، خۆشحاڵە بەدەستپێكردنی گفتوگۆی ئاشتی نێوان لایەنە بەشەڕهاتووەكانی یەمەن.

ستیڤان دوچاریك، وتەبێژبەناوی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز خۆشحاڵە بەدەستپێكردنی كۆبونەوەی راوێژكاری پەیوەست بەدۆخی یەمەن لە سوید.

ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی پێنج شەممە بەسەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتوەكان گفتوگۆی ئاشتی نێوان لایەنە بەشەڕهاتوەكانی یەمەن لە سوید دەستپێكرد.

وتەبێژەكەی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان داواشی لەلایەنە بەشەڕهاتوەكانی یەمەن كرد، پشتیوانی لە هەوڵەكانی مارتن گریفس نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان بكەن و دۆخی پارێزگای حودەیدە ئارام بكەنەوە و رێوشوێنی پێویستیش بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی مرۆیی لە یەمەن بگرنەبەر.

121 جار خوێندراوەتەوە