نیویۆرك؛ بەهۆی مەترسی بوونی بۆمبەوە ئۆفیسی كەناڵی سی ئێن ئێن چۆڵكرا

02:13 - 07/12/2018
جیهان

پۆلسی نیویۆرك: مەترسی لەسەر ئۆفیسی كەناڵی سی ئێن ئێن نیە

پۆلیسی نیویۆرك ئاشكرایكرد، دوای پشكنینەكانیان مەترسی بوونی بۆمب لە كەناڵی سی ئێندا نەماوە و دۆخەكە ئاسایی بوەتەوە. 

پاش ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی مەترسی بوونی بۆمبەوە ئۆفیسی كەناڵی سی ئێن ئێن، كە دەكەوێتە باڵەخانەی تایم وارنەر سەنتەر چۆڵكرا، پۆلیسی نیویۆرك رایگەیاند: لە ئێستادا هیچ مەترسیەك لەسەر باڵەخانەی تایم وارنەر سەنتەر نەماوە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی پۆلیسی ولایەتی نیویۆرك، پاش چۆڵكردنی ئۆفیسەكە سەرجەم بەشەكانی پشكنراوە، بەڵام هیچ ووردەكاریەك لەبارەی ئەنجامی پشكنینی ئۆفیسەكەی كەناڵی سی ئێن ئێن ئاشكرا نەكراوە. 

چۆڵكردنی ئۆفیسی كەناڵی سی ئێن ئێن پاش ئەوەهات، كە كەسێك پەیوەندی بە پۆلیسی نیویۆركەوە كردوە رایگەیاندوە، كە پێنج بۆمب لەو باڵەخانەیە دانراون، كە ئۆفیسی ئەو كەناڵەی تێدایە.

147 جار خوێندراوەتەوە