توركیا هەوڵی زیادكردنی هەژمونی خۆی لە خۆرئاوا و باشوری كوردستان دەدات

12:50 - 07/12/2018
کوردستان

حكومەتی توركیا دوو پەیمانگا لە كەركوك و جەرابلوس دەكاتەوە

توركیا هەوڵی زیادكردنی هەژمونی خۆی لە خۆرئاوا و باشوری كوردستان دەدات و لەو چوارچێوەیەشدا لە كەركوك و جەرابلوس  دوو ناوەندی خوێندن دەكاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، حكومەتی توركیا بریاری داوە لە هەردوو شاری كەركوك و جەرابلوس دوو پەیمانگای تایبەت بە كەرتی تەندروستی  بكاتەوە.

بەپێی ناوەرۆكی بڕیارەكەی حكومەتی توركیا، ئەو دوو پەیمانگایەی لە كەركوك و جەرابلوس دەكرێنەوە تایبەتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی و سەر بە زانكۆی زانستە تەندروستیەكانی توركیان.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردوەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا واژۆی لەسەر بڕیاری كردنەوەی ئەو دوو پەیمانگایە كردوە، بەڵام ئاماژەی بەوادەی كردنەوەیان نەكردوە.

490 جار خوێندراوەتەوە