سلێمانی؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردودا 23 پۆینت نۆ ملیم باران باریوە

12:49 - 07/12/2018
کوردستان

كەشناسی ئاماری باران بارینی ئەمساڵی شارەكانی كوردستانی بڵاوكردەوە

بەپێی ئامارێكی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی شارەكانی هەرێمی گرتوەتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا لە پارێزگای سلێمانی 23 پۆینت 9 ملیم باران باریوە و كۆی گشتی بارانبارینیش لەمساڵدا پارێزگاكەدا 308 ملیم بوە و كۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵی پارێزگای هەولێریش 252 پۆینت 7 ملیم بوە و لە دهۆكیش تا ئێستا 299 پۆینت شەش ملیم بارانباریوە.

هاوكات لە پارێزگای كەركوكیش 199 پۆینت 2 ملیم بارانبارین باریوە و لە هەڵەبجەش 219 ملیم باران باریوە.

1073 جار خوێندراوەتەوە