پەرلەمانی ئۆكراینا پرۆژە بڕیارێكی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی هاوڕێیەتی و هەماهەنگی نێوان وڵاتەكەی و ڕوسیای پەسەند كرد.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، پەرلەمانی ئۆكراینا بڕیارێكی پیترۆ پۆرۆ شینكۆی، سەرۆكی ئەو وڵاتەی پەسەند كرد سەبارەت بەدرێژنەكردنەوەی ماوەی كاركردن بە پەیماننامەی هاوڕێیەتی و هەماهەنگی نێوان ئۆكراینا و روسیا.
بەپَیی ناوەرۆكی ئەو بڕیارەش كاركردن بەپەیماننامەی هاوڕێیەتی و هەماهەنگی و شەراكەتی نێوان ئۆكراینا و روسیا درێژناكرێتەوە، ئەوە لەكاتێكدا ماوەی كاركردن بە پەیماننامەكە لە 1ی مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت.
ئەو هەڵوێستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی ئۆكراینا دوای ئەوەدێت كە پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو وڵات بەهۆی دەستبەسەراگرتنی كەشتیە جەنگیەكانی ئۆكراینا لەلایەن روسیاوە ئاڵۆزی زیاتری بەخۆوە بینی.
316 جار خوێندراوەتەوە