بەهۆی مەترسی روخانەوە هاتوچۆ لەسەر پردی نێوان سەیدسادق - پێنجوێن رادەگیرێت

12:25 - 07/12/2018
کوردستان

بەهۆی مەترسی ڕوخانی پردی نێوان سەیدسادق - پێنجوێن هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەكی كاتی بەسەر پردەكە رادەگیرێت.

محەمەد ئەرستۆ, ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی پردی شەقامی نوێی نێوان سەیدسادق – پێنجوێن، بە KNNی راگەیاند: ئەو پردە پێشتر بەشێوەیەكی كاتی بە چەند بۆرییەك لە پێناو كارئاسانی كردن بۆ شۆفێران دروستكراوە، بەڵام لە ئێستادا كە رێژەیەكی بەرچاو  باران باریوە بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر شۆفێران دروست نەبێت، تا دوای كۆتایی هاتنی شەپۆلی باران بارینەكە و نەمانی مەترسی لافاو بەشێوەی كاتی هاتوچۆیان لەسەر ئەو پردە راگرتوە.

بەوتەی ناوبراو، لە ساڵی داهاتودا پردی سەرەكی پرۆژەی رێگا نوێیەكەی نێوان سلێمانی پێنجوێن تەواو دەبێت.

 

1108 جار خوێندراوەتەوە