سوتانی تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر رێگای سلێمانی- كۆیە ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر ئەو رێگایە دروست دەكات، پاش نزیكەی 3 كاتژمیریش ئاگرەكە كۆنترۆڵ دەكرێت.
پەیامنێری KNN لە كۆیە، رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر رێگای كۆیە سلێمانی لە نزیك گوندی قەیسەری وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە تانكەرەكە سوتاوە، بەپێی زانیارییەكان، لە رووداوەكەدا تەنها شۆفێری تانكەرەكە بەسوكی برینداربووە.
پەیامنێری KNN ئاشكراشیكرد، پاش نزیكەی 3 كاتژمێر تیمەكانی بەرگری شارستانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردوە، بەڵام بەهۆی ئەو رووداوەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر رێگای كۆیە سلێمانی دروست بووە.
536 جار خوێندراوەتەوە