شەڕی لایەنە شیعەو سونەكان لەسەر پۆستە وەزارییە بەتاڵەكانی عادل عەبدولمەهدی بەردەوامە

08:48 - 06/12/2018
عێراق

لایەنە ناكۆكن لەسەر وەزارەتەكانی ناوخۆ‌و بەرگری‌ و داد‌و پەروەردە

ژمارەیەك لە هاوپەیمانی‌و فراكسیۆنەكانی شیعەو سونە بونەتە رێگر لەبەردەم متمانەدان بەسەر وەزیرەكانی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی، ناكۆكی لایەنەكان تەنیا لەسەر هەردو وەزارەتی ناوخۆ‌و بەرگری نیە، بەڵكو لایەنەكان لە كێبڕكێیەكی سەختدان لەسەر كاندیدی وەزارەتەكانی داد‌و پەروەردەش. 

هاو پەیمانی  سائیرون، رەوتی حیكمە،  هاو پەیمانی نەسرو هاو پەیمانی وەتەنیە لە بەرەیەك و هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا و میحوەری وەتەنی لەلایەك ئەو دوو بەرەیەن، كە رێگری سەرەكی تەواوكردنی كابینە وەزاریەكەی عادل عەبدول مەهدین.

 تەنها وەزارەتی  ناو خۆ و بەرگری نییە جێی ناكۆكی لایەنەكان بێت، بەڵكو هەر یەكە لە وەزارەتەكانی داد و پەروەردەش زۆر ترین كێشەیان لەسەرە. ئەو لایەنەی زۆرترین پێداگری دەكات لەسەر نەكشانەوەی كاندیدەكەی هاوپەیمانی بونیادە و كاندیدەكەشی فالح فەیازە.
 
 هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە، هۆشداری دەدەن لە دەستوەردانی وڵاتانی هەرێمی لە پرسێكی وەهادا، تێپەڕاندنی لیستی كاندیدەكانیش بە شكستی سەرۆك وەزیران دەزانن، بە هەنگاوێكی مەترسیداری دەزانن.

نزیكە دوومانگە  حكومەتەكەی عادل عەبدول مەهدی لە كۆی ٢٢ وەزارەت بە ١٤ وەزارەت كارەكانی راییدەكات، ئەو هەشت وەزارەتە بۆنەتە مایەی پەراوێز خستنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی و داواكاریەكانی خۆپیشاندەرانی بەسڕا.

381 جار خوێندراوەتەوە