كەشناسی هەرێم: زۆرترین بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردوو لە قەزای رانیە تۆمار كراوە

07:23 - 06/12/2018
کوردستان

لافاو گەڕەكێكی شاری هەولێری هەراسان كردووە

لافاو گەڕەكێكی شاری هەولێری هەراسان كردووەو بەشێك لە دانیشتوانەكەی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە، بەرپرسانی شارەوانیش دەڵێن: گەڕەكەكە بە هەڕەمەكی دروستكراوە.

بەهۆی بوونی لافاوەوە، دانیشتوانی گەڕەكی تۆپزاوای ئەحمەدی لە هەولێر توشی زەرەرو زیانی مادی هاتوون و لەگەڵ هەر باران بارینێكدا لافاو دروستدەبێت، بەهۆی ئەوەشوە هاوڵاتیانی ئەو گەڕەكە هەراسان بون و بەشێكیان ماڵەكانیان جێهێشتوە و رویان لە گەڕەك و شوێنەكانیتر كردووە.

بەڕێوەبەری شارەوانی پێنجی هەولێر بەشدار ڕەزا بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندوە؛ پێشتر ئەو گەڕەكە گوند بووە، بەڵام ئێستا كراوەتە گەڕەكی توپزاوای ئەحمەدی و بێ ئاگاداری شارەوانی و بێ ئەوەی مۆڵەتی شارەوانی وەربگیرێت، چەند ماڵێك لەسەر رێرەوی ئاوەكە خانویان دروستكردوە و رێرەوی ئاوەكەیان داخستووە.

بە وتەی كەشناسی هەرێم، لە 24 كاتژمێری رابردوودا، زۆرترین بڕی بارانبارین لە قەزای رانیە تۆماركراوە.

3668 جار خوێندراوەتەوە