خەلیفان: هاوڵاتیەكی تەمەن 35 ساڵ دەكوژرێت

06:55 - 06/12/2018
کوردستان

لە ناحیەی خەلیفانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر هاوڵاتیەكی تەمەن 35 ساڵ دەكوژرێت، به‌ پێی زانیارییه‌كانی KNNیش 30 گولـله‌ نراوه‌ به‌ سه‌ریه‌وه‌.

 

رائد سەعدون هاودیانی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران به‌ KNNی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە هاوڵاتیەك بە ناوی (س.ا.ع) تەمەن 35 ساڵ لە گوندی كەلەكینی سەر بە ناحیەی خەلیفان لەلایەن دوو هاوڵاتی ترەوە كوژراوە.

 

وتیشی، وتیشی ئەو هاوڵاتیە پیشەی كاسب بووە، لە لایەن دوو بكوژه‌كه‌ی ترەوە بەهۆی كێشەی دوژمنداریه‌كی كۆن كوژراوەو بكوژەكانیش دەستگیر نەكراون.

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران راشیگەیاند: رێكاری پێویست بۆ ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كان گیراوەتەبەر.

 

بە پێی زانیارییەكانی پەیامنێری KNN دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ (س.ا.ع) لەگەڵ خێزانەكەی دەیەوێت سەردانی گۆڕی باوكی بكات، بەڵام بكوژەكان دێنە سەر ڕێگای و لەبەردەم خێزان و منداڵەكانی 30 فیشەك بەسەریەوە دەنێن.

6367 جار خوێندراوەتەوە