بەهۆی ناڕوونیی دەرئەنجامی رێككەوتنەكەی ئۆپێك نرخی نەوت %4 دابەزی

05:19 - 06/12/2018
ئابوری

كۆبوونەوەی وەزیرانی نەوتی ئۆپێك لە ڤیەننا دەستیپێكرد
وەزیری وزەی روسیا لە ڤیەنناوە بەرەو مۆسكۆ گەڕایەوە


سەرەڕای بەڕێوەچوونی كۆبونەوەكەی ڤیەننای وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك‌و روسیا، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بەرێژەی %4 دابەزی و ئەمڕۆ بە كەمتر لە 59 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا %30ی بەهاكەی لەدەستداوە، بۆ بەرگرتن لەدابەزینی زیاتری نرخەكەش، ئەمڕۆ وەزیرانی نەوت و وزەی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپێك و چەند وڵاتێكی دیكەی بەرهەمهێنی نەوت كۆبوونەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرایكرد، وەزیری وزەی روسیا پاش ئەوەی دوێنێ لەگەڵ هاوتا سعودیەكەی كۆبوویەوە ئەمڕۆ بەشداریی كۆبوونەوەكەی ئۆپێكی نەكردووە و بەرەو مۆسكۆ بەڕێكەوتووە، پێشبینیش دەكرێت لەگەڵ ڤلادمیر پۆتن كۆبێتەوە و سبەینێ هەینی بگەڕێتەوە ڤیەننا تاكو دوایین هەڵوێستی وڵاتەكەی بۆ كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنراوی ڕۆژانە بە ئەندامانی ئۆپێك بگەیەنێت.

لە ئێستادا وڵاتانی ئەندام چاوەڕێی دوایین هەڵوێستی مۆسكۆن‌و لەبەرئەوەی تا ئێستا ئۆپێك‌و روسیا هیچ رێككەوتنێكیان نەكردوە لەبارەی كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمەوە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بەرێژەی %4 دابەزی و ئەمڕۆ بە كەمتر لە 59 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

586 جار خوێندراوەتەوە