هەولێر؛ خوێندكاران لە دژی بڕینی دەرماڵەكانیان گردبونەوە

03:17 - 06/12/2018
کوردستان

خوێندكاران: وەزیری خوێندنی باڵا ئاگای لە بژێوی خوێندكاران نییە

ژمارەیەك لە خوێندكاران لە دژی بڕینی دەرماڵەكانیان لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبونەوە و دروشمی "وەزیری خوێندنی باڵا ئاگات لە بژێوی خوێندكاران نییە" یان دەوتەوە.

خوێندكاران باس لەوەدەكەن, ماوەی چوار ساڵە دەرماڵەكانیان بڕاوە لە كاتێكدا باری دارایی زۆربەی خوێندكاران خراپەو پێویستیان بە گەڕانەوەی ئەو دەرماڵە بڕاوەیانە.

215 جار خوێندراوەتەوە