ئێران: هێرش كرایە سەر بنكەیەكی پۆلیس لەناوچەی چابەهار

03:09 - 06/12/2018
جیهان

میدیاكانی ئێران: هێرشەكە بەئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە 
میدیاكان: لەو هێرشەدا پێنج كەس كوژراوەو 15ش  بریندارە  


بەئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر بنكەیەكی پۆلیسی شاری چابەهار لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران و بەوهۆیەوە پێنج كەس كوژران و 15 كەسی تریش برینداربوون. 

میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە, سەرەتا بەئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرش كراوەتە سەر بنكەی پۆلیسی چابەهاری پارێزگای بلوچستان، دواتر چەند چەكدارێك هێرشیان كردوەتە سەر بنكەكەو بەو هۆیەوە پێنج كەس كوژراون كەیەكێكیان بەڕێوەبەری پۆلیسە و چەند كەسێكیش برینداربوون. 

بەرپرسانی شاری چابەهار رایدەگەیەنن بەهۆی هێرشەكەوە زیانێكی زۆری مادیی بەچەند بیناو شوێنێكی نزیك لەهێرشەكە كەوتوە. 

لەدوای هێرشەكە گروپی ئەنسار و لفورقان بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشەی بلوچستان راگەیاند. 

1515 جار خوێندراوەتەوە