هەولێر؛ ژمارەیەك لە چالاكوانان و رۆژنامەنوسان لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبونەوە

03:01 - 06/12/2018
کوردستان

بەشداربوانی گردبونەوەكە: دەبێت تۆمەتبارانی كەیسی كاوە و سەردەشت و سۆران ئاشكرا بكرێن

ژمارەیەك لە چالاكوانان و رۆژنامەنوسان لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبونەوە و داوا دەكەن, بكوژانی راستەقینەی كاوە گەرمیانی، سەردەشت عوسمان، سۆرانی مامە حەمە، وەدات حسێن و شوكری رێكانی و كەیسەكانی تری ڕۆژنامەنوسان ئاشكرا بكرێن.


سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش لە كاتی بەشداری كردنی لە گردبوەكەدا رایگەیاند: سەرجەم ئەو رۆژنامەنوسانەی شەهید كراون و بكوژانی راستەقینەیان دیار نیە دەسەڵات بكەریەتی و ئەو كەسەی كاوە گەرمیانیشی كوشتوە بە بڕیاری سیاسی بوە .

179 جار خوێندراوەتەوە